لقی شارەزووری یەكێتی زانایان بەشداری گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی سوكایەتیكردن بە ئیسلام دەكات

رۆژی یەك شەمە بەرواری (16/9/2012)كاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی ( 1 )ی شارەزوری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان شاندێكی لقمان كەپێك هاتبون لە بەڕێزان مامۆستا غازی بەرپرسی لق و مامۆستا عبدالرحیم كارگێڕی لق و بەرپرس و كارگێڕانی ناوچەی هەڵەبجەی شەهید یەكێتی زانایان بەشداری سیمینارێكی ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر بەو بێڕێزیەی لەفیلمێكی ئەمریكیدا كرا بو دژبە پێغەمبەری سەروەرمان و ڕۆڵیكی بەرچاومان بینی لە دانیشتنەكەدا و وە هەروەها بەڕێز بەرپرسی لق چاوپێكەوتنی لەگەڵ كرا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن شایەنی باسە دانیشتنەكە پێك هاتبوو لەسەرجەم حیزب و لایەنەكانی ناوچەكەو ڕێخراوەكانی كیمیا باران و كۆمەڵگای مەدەنی .بەدەركردنی بەیاننامەیەكی هاوبەش بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كۆتای پێهات .