سۆران: سەرۆكی یەكێتی زانایان وشاندێكی یاوەری بەشداری مەراسیمێكی ئاینی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

سەرلەبەیانی 19/9/2012 چوارشەممە بەرێزمەلاعەبدولڵا مەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی وشاندێكی یاوەری لەمەكتەبی تەنفیزی و،یاوەری لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەشداری كردلەمەراسیمێكی ئاینی كە بەبۆنەی 42 مین سالیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان سەنتەری زانایان بۆچالاكی ئاینی رێكیخستبوو،

شایەنی باسە دوابەدوای خوێندنەوەی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆز وپێشكەش كردنی وتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرپرسی سەنتەر ،

سەرۆكی یەكێتی زانایان بەوتارێك بەشداری مەراسیمەكەی كرد،كەتیایدا رۆل وبایەخی مامۆستایانی ئاینی ومێژووی دروست بوونی یەكێتی زانایان لەسەردەستی كەسێكی سەركردەی وەك مەرحوم مەلا مستەفابارزانی بەهەندوەسفكردو، كاریگەری زانایان لەبواری پەروەردەوفێركردن وهەروەهاوشیاری ئاینی ونەتەوەی لەكۆمەلگەی كوردی بەبایەخەوە هەلسەنگاند،

دواترلەلایەن بەرێزیانەوە خەلاتی رێزلێنان بەسەرژمارەیەك مامۆستای ئاینی دابەشكراكەلەلایەن سەنتەری زانایانەوە بەوبۆنەوە ئامادەكرابون.

 

پاشان لە سیمینارێكدا كەهەربەبۆنەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان كە سەنتەری زانایان سازی كردبوو، بەرێزیان سەرەتای خەبات وتێكۆشانی ئەورێكخراوەو،هەروەها ئامانجی دروست بوونی بۆئامادەبوان رونكردەوەو، سەرجەم دەستكەوتەكانی زانایانی لەوتارێكداخستە روو،

هەروەك ئاماژەشی بەچەندلایەنێكی گرنگی بواری ئاینی وكاریگەری زانایان لەمەڕ هۆشیاری ورۆشنبیركردنی تاكی كۆمەل كرد،

هەرلەمیانەی وتارەكەیداسەرۆكی زانایان ،تیشكی خستە سەرئەولایەنە گرنگانەی كەپێویستەزانایانی ئاینی وتاربێژان لەقۆناغێكی وەك ئەمرۆی جیهانی پێشكەوتن وتەكنەلۆجیای سەردەم كاری لەسەربكەن وخۆیان بەزانستی ئەمرۆ پڕ چەكبكەن ،

لەبەشێكی تری وتارەكەدا بەرێزیان ئاماژەیان بەجۆریەت وشێوازی بەرگری وپاراستنی پیرۆزیەكانی ئاینی لەكوردستان كردو، هەوێنی ئاشتی وپێكەوە ژیانی سەرجەم پێكهاتەكانی ئاینیشی بۆگەورەی ئیسلام وموسولمانان وزانایانی ئاینی گێرایەوە ،كەبەدرێژای مێژوو كەلتوری پێَكەوە ژیان و ڕێزگرتنی بیروباوەرو بۆچونە جیاوەزەكان لەكوردستان ڕەنگی داوەتەوەوبوەتە جێگای شانازیمان .

لەكۆتایداسیمینارەكە بەچەندین پێش نیازو پرسیارو سەرنجەوە لەلایەن ئامادەبوانەوە كۆتای پێهات .

هەرلەدرێژەی سەردانەكەیدا سەرۆكی زانایان لەگەل شاندی یاوەری لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستانی  كردو لەلایەن دكتۆرعەلی تەتەربەرپرسی لق وئەندامانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا،

هەرلەبەشێكی سەردانەكەیدابەرێزیان بارەگای تەلەفزیۆنی لۆكالی سۆرانی بەسەركردەوەو لەلایەن كاك فرهادبەرێوەبەرو كارمەندانەوە پێشوازیان لێكرا.