شاندێكی لقی سۆران بەشداری ئیوارە كۆرێك دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی دیالۆك وگفتوگۆ سەبارەت بەروداو پێشهاتەكانی بواری ئاینی وسوكایەتی كردن بە پیرۆزیەكانی موسولمانان ،ئێوارەی شاندێكی لقی سۆران كەلەهەریەك لەبەرێزان مامۆستامەلاوەیسی مەلاسەعید،مەلایوسف ئەحمەد،مەلارسول سیتكانی كارگێرو ئەندامانی لق وهەروەهامەلامحمد سیتكانی ئەندامی لێژنەی فەتوای سۆران پێكهاتبوو ،بەشداری كرد لەسیمینارێكی كراوە لەمەڕ پێكەوە ژیان وچۆنیەتی هەلكردن وبیرو بۆچونە جیاوازەكان ،كە سەنتەری رۆشنبیری سۆران بۆدكتۆر عرفات ستونی رێكیخستبوو  ،ئەمەو لەسیمینارەكەدا شاندەكەمان بۆبەرچاو روونی ئامادەبوان وقسەكردن لەسەرچۆنیەتی مامەلەكردن لەتەك بێرێزی وسوكایەتی كردن بە پیرۆزیە ئاینیەكان وبەتایبەتیش دەرهێنانی ئەوفلیمەی كەبێرێزی بەرامبەر بەپێغەمبەری خوامحمد(د.خ) كردوە بەچەند رونكردنەوەیەك بەشداری كردكەبوە مایەی خۆشحالی ئامادەبوان.