لقی سۆرانی یەكێتی زانایان وئەوقافی سۆران لەسەردانێكیاندا بۆدەڤەری ئاكرێ‌ دەزگائاینیەكان وزانایانی سنورەكە بەسەردەكەنەوە

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان وهەماهەنگی زیاتر بۆكاركردن لەپێناوبەرەو پێش بردنی رەوشی ئاینی لەكوردستان وئاشنابونی هەردوولا بەكاروچالاكیەكانیان ،سەرلەبەیانی 18/9/2012شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و یاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران،وبەشداری هەریەك لەبەرێزان مەلامستەفا باپشتی ،مەلاخدرخەلیفانی، ،مەلاعەلی بێشەی ، مەلا وەلی دری ،مەلاملحم گەردی،مەلارسول سیتكانی ،كارگێروئەندامانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاكرێیان كرد،

شایەنی وتنە لەسەرەتای سەردانەكەیداشاندەكە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاكرێی بەسەركردەوەولەلایەن بەرێوەبەری ئەوقاف بەرێز م. مەلا جەوهەر بێخمەیی بەگەرمی پێشوازی لێكرا،لەدیدارێكدا شاندی لقەكەمان بەبۆنەی  دەستبەكاربونیەوە وەك بەرێوەبەری ئەوقافی ناوچەكە، پیرۆزبای خۆی ئاراستەی مامۆستا جەوهەركردو هیوای سەركەوتنی لەكارەكەی بۆخواست ،لەلایەن خۆشیەوە بەرێزیان سوپاسی ئەوسەردانەی كردو بەگرنگیەوە باسی لەرۆلی بەرچاوی زانایانی سنوری سۆران كردو هیوای بەردەوام بونی ئەوجۆرە سەردانانەی خواست .

دواترشاندی لق سەردانی لقی ئاكرێی یەكێتی زانایان كردو لەلایەن مەلاعەبدولڵائاكرەی بەرپرسی لق وكارگێرو ئەندامانی لقەكە بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكە كرا،

لەدانیشتنێكی نێوان هەردوولادا، چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاروچالاكیەكان وهەروەها رەوشی ئاینی وبژێوی ژیانی مامۆستایانی ئاینی هەردووسنورەكە قسەوباسی لێوەكراو ،رۆلی زانایان بەگشتی لەمەڕ روداوو پێشهاتەكان خرایە بەرباس وئومێدی پێكەوە كاركردن بۆ زیاتر سەرخستنی پرۆسەی ئاینی وپاراستنی ئەزموونی نەتەوەیی لەكوردستان بەزەرورەت زانرا،

شایەنی باسە هەرلەمیانەی سەردانەكەیداشاندەكە قوتابخانەی ئاینی وپەیمانگای پێش نوێژو وتارخوێنانی دەڤەری ئاكرێی بەسەركردەوەو لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلامحمد ئاكرەیی بەرێوەبەری قوتابخەنەو زانای ناوداری كوردستان وناوچەكە بەگەرمی پێشوازی لێكرا،

لەدانیشتنێكدا لەگەل بەرێزیان چەندین پرسی هەنوكەی لەمەڕزانست وخوێندنی ئاینی وگۆرانكاری لەمیتۆدی قوتابخانە ئاینیەكان وهەروەهاچەندین تەوەری تركەتابەت بوون بەرەوشی ئاینی وسیاسی ئەمرۆی كوردستان خرانە بەرباس گفتوگۆ،هەروەك خۆشحالی خۆشی بۆسەردانەكە ڕاگەیاندو سوپاسی شاندەكەی كردكە دلسۆزییان بۆدەڤەركە نواندوەو دەزگائاینی وزانایانی سنورەكەیان بەسەركردۆتەوە .شایەنی باسە بەرێزیان بۆنانی نیوەرۆش خوانێكی تایبەتی بۆشاندی میوان رێكخسبوو ،

هەروەك لەلایەن خۆشیانەوە مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق ومەلاوەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران لەوتەیەكیانداوێرای روونكردنەوەی ئامانجی سەردانەكەیان بۆدەڤەرەكە وگەیاندنی پەیامی هەماهەنگی وهاوكاری زانایانی سۆران بە مامۆستایانی ئاینی سنورەكە سوپاسێگی گەرمی بەرێوەبەرو زانایانی ئەودەڤەرەیان كردبۆئەوپێشوازیە گەرمەی كەلێیان كراو، هیوای سەركەوتن وبەرەوپێش چونی زیاتری كارەكانیان بۆخواستن .

هەروەهاشاندەكەلەكاتی گەرانەوەیدا لەناحیەی بجیل مەزارگەی شێخانی عەشیرەتی سورچیان بەسەركردەوەو سورەتی فاتیحایان بۆرۆحی خوالێخۆشبوان كردە دیاری.