لە یادی 42 ساڵەی دامەزراندنی زانایان لقی چەمچەماڵ نیوەڕۆ خوانێك بۆ ڕۆژنامەنو‌وس ‌و ڕاگەیاندكاران ڕێك دەخات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

 نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج  شەممە 20/9/2012 بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانە‌وە لقی چەمچەماڵ نیوەڕۆ خوانێكی سازكرد بۆ ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنو‌وس ‌و ڕاگەیاندكارەكانی سنوری قەزای چەمچەماڵ، كە تێیدا هەر یەك لە ئاكۆ شوانی بەرپرسی ڕۆژنامەنو‌وسانی چەمچەماڵ ‌و عبدالله سەنگا‌وی پەیامنێری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ‌و ستافی ڕۆژنامەی چەرمو‌و چەند ڕۆژنامەنو‌وس ‌و ڕاگەیاندكاری سنورەكە كە زۆربەیان ڕۆڵی كارا ‌و پۆزەتیفیان هەبو‌وە لە گەیاندنی ڕاستییەكان ‌و خزمەتكردنی خەڵكی سنورەكە ‌و زانایانی ئایینی ‌و پەیامی پیرۆزی ئیسلامدا .