سوپاسنامەی یەكێتی زانایان بەبۆنەی پیرۆزكردنی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایان

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20/9/2012 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، جێگری سه‌رۆك مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی‌و، به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و، شێخ نیاز راغب دێگەیی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ئایینی‌و وتاربێژان، رێوڕه‌سمێكی فراوانی پێشوازیكردن كردن به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسه‌: رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی تا 2ی پاش نێوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو، كه‌ تیایدا وێڕای پێشوازیكردن له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، كه‌سایه‌تی‌و پیاو ماقوڵان، به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و كاربه‌ده‌ستان‌و، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌ جیا، سه‌ردانی باره‌گای ناوبراویان كردو، له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆیان گه‌یانده‌ سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی كوردستان.

لەو بارەوە مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان سوپاسێكی گەرمی یەكە یكەی ئەو بەڕێزانەی كرد، كە لە یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان بە سەریان كردنەوە، لە مامۆستا‌و زانایانی ئایینی‌و ئەندامانی پەرلەمان‌و وەزیرە بەڕێزەكان‌و پارت‌و لایەنە سیاسییەكان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و ریش سپی‌و پیاو ماقولان.

هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی كرد، كە بە نامە‌و برسوكە‌و تەلەفۆن پیرۆزباییان لێكردوونە، لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و پەرلەمان‌و حزب‌و لایەن‌و كەسایەتییەكان.

هەروەك سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی كرد، كە لە شار‌و شارۆچكەكان لە رێگەی لقەكانەوە پیرۆزباییان لە زانایانی ئایینی‌و بارەگاكانیان كردووە.