لە نامەیەكیدا بۆ ماڵەپەڕەكەمان مامۆستا ئومێد عومەر چرۆستانی لە ریازی پایتەختی سعوودیەوە پێیراگەیاندین، كە: پاش فه‌زڵی خوای گه‌وره ولێبڕانی كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی دڵسۆز (وه‌رگێڕانی ماناكانی قـورئانی پیرۆز) لـــه كۆمه‌ڵگــه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چــاپكردنی قــورئانی پیرۆز له شــــاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره زیاتر له پێنج هه‌زار دانه‌ی لێ چاپكرا .... حاجیان له‌م وه‌رزه‌دا ده‌تــوانن لـــه‌كاتی ســــه‌ردانی كــردنی ئــه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له‌شـــاری مــه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره هه‌ریه‌كه‌و دانه‌یه‌ك له‌و قورئانه بـــه‌دیاری وه‌ربگرن. شایانی باسه ئه‌م ته‌فسیره له‌نووسینی(مامۆستا محمدی ملا صالحی بامۆكی ) یه و هه‌ر یه‌ك له (دكتۆر كمال صادق یاسین له‌ك) و (مامۆستا ئومێد عمر چرۆستانی) پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه . بـــه‌م هــه‌نگاوه پیرۆزه‌ش زمانی شیرینی كوردی ڕۆشته پاڵ زمانه جیا جیاكانی دونیا له‌و دامه‌زراوه گرنگه‌دا . |