راگه‌یاندنی لقی سۆران رۆژی دووشه‌ممه 24/9/2012 شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌كارگێڕانی لقه‌كه‌مان، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد. ئه‌مه‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی لقه‌كه‌مان، لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ان‌س محمد شریف به‌رپرسی لقی دهۆكی زانایان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لاخرایه به‌رباس و هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوانیان بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی چاڵاكی ئاینی و، ره‌وشی ژیان وگوزه‌رانی زانایان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه، پاشان شانده‌كه به‌شداری كرد له مه‌راسیمێكی ئاینی كه لقی دهۆكی زانایان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی 42 مین سالیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان سازكردبوو. هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یداو له‌شاری دهۆك شانده‌كه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی دهۆكی كرد‌و، له‌لایه‌ن سمیان عبدالخالق به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی دهۆك به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونشییه‌وه وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌وقافی دهۆك شانده‌كه پیرۆزبایی خۆیانی گه‌یانده به‌رێزیان، ئه‌وانیش سوپاسگوزاری خۆیان به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی شادنه‌كه راگه‌یاندو، هیوای خواست ئه‌وجۆره سه‌ردانانه زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ، چونكه نزیكی زانایانی كوردستان وهه‌ماهه‌نگی ده‌زگائاینیه‌كان ده‌بێته مایه‌ی زیاتر خزمه‌تكردن به‌بواری ئاینی وزانایان له‌كوردستان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پێشده‌خات. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌رپرسی لقه‌كه‌مان وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌ك له‌نێوان سه‌رجه‌م زانایان و ده‌زگائاینیه‌كانی كوردستان بۆ به‌ڕێزیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ڕونیشیان كرده‌وه كه‌یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان، پته‌و كردن وبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانایانی سۆران و ده‌ڤه‌ری بادینان بووه. له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شدا، شانده‌كه له‌گوندی بریفكان ته‌كیه‌و مه‌زارگه‌ی شێخانی بریفكانیان به‌سه‌ركرده‌وه. |