دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بونی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای حاجیانی هه‌رێم و عبدالله ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی ئاینی ومورشیدان و حه‌مله‌داران و ته‌واوی حاجیانی سنوری گه‌رمیان له مزگه‌وتی ئیمامی بوخاری له‌قه‌زای كه‌لار سمینارێكی هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌راسیم و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو پاشان له‌ووته‌یه‌كدا مامستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد‌و ده‌ستخۆشی ئاماده‌بونی لێ كردن و داواشی له حاجیانی ئاماده‌بوو كرد به ووردی گوێبیستی رێنمایی یه‌كانی مامۆستایانی ئاینی و به‌ڵێنده‌رو مورشیدان بن بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌واو له‌باره‌ی حه‌جه‌وه وه‌ربگرن . هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا شێخ عبدالله ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ئاماده‌سازانی سیمیناره‌كه كرد‌و به هه‌نگاوێكی پراكتیكی باشی وه‌سف كرد بۆ زیاتر وشیاری حاجیان له پێزانینی ئه‌ركه‌كانیان و هه‌روه‌كو داوای له حاجیان كرد كه رۆڵی كوردانه‌ی خۆیان بگێرن و درێغی نه‌كه‌ن له غه‌می میلله‌ته‌كه‌یان نزای خێر بۆ میلله‌ت و خاكی كوردستان بكه‌ن . پاشان هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری و مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد اسماعیل له دوو ووتاری جیادا تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌ركه ئاینی یه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی و شیكردنه‌وه‌ی بۆ حاجیانی به‌شداربوو ... دواتر به‌لێنده‌ر حاجی ئه‌حمه‌د له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر رێنماییه‌كانی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌و پابه‌ند بونی حاجیانی هه‌رێم به‌رێنماییه‌كان ... له‌و باره‌ی ئامانجی سیمیناره‌كه‌وه به‌رێز مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی تایبه‌ت به سایت و گۆڤاری زانایانی راگه‌یاند و گوتی (( وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره به‌هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و لێژنه‌ی فه‌تواو مورشید‌و به‌ڵێنده‌ران به پێویستمان زانی ئه‌م سیمیناره سازبكه‌ین بۆ حاجیانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی حاجیان له ئه‌ركه ئاینی یه‌كانیان به‌و پێیه‌ی كه هه‌ریه‌كه له‌و به‌رێزانه یه‌كه‌م جاریانه ئه‌و فه‌رزه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌ركی ئێمه‌یه رونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان پێ بده‌ین و سوپاس بۆخوا وه‌كو ئه‌یبینین كاریگه‌ری باشی هه‌یه به‌سه‌ر به‌شداربوانه‌وه )). |