دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربۆنی عه‌تا حمه صاڵح سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لاره‌وه شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین كارگێرانی لق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لاریان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لقی زانایان په‌یامی پیرۆزبایی لقه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی گه یانده سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌كاره‌كه‌یداو داوای له‌ناوبراو كرد كه به‌په‌رۆشه‌وه خزمه‌ت به هاوڵاتیان بكه‌ات و درێغی نه‌كات له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كاندا بكات و پێگه‌و رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌به‌رچاوبگرێت له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز عه‌تا حمه‌صاڵه‌ح سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار سوپاسی سه‌ردانی شاندی زانایانی كرد‌و به‌ڵێنی كاركردن و خزمه‌تكردنی خۆی دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زانایانی ئاینی به‌ده‌ر له رۆڵ و پێگه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تیشن و پێویسته هه‌ر مافێك بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیكه هه‌بێته مامۆستایانی ئاینیشی لێ به‌به‌شنه‌كرێت و خزمه‌ت بكرێن . |