یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانان ده‌كات

یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانان ده‌كات
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

موسڵمانانی به‌ڕێز. هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست

به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی‌و كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ خوای مه‌زن سه‌بر‌و خۆڕاگریمان پێ‌ ببه‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئیمانه‌وه‌ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ به‌ڕێ‌ بكه‌ین‌و، به‌ گه‌وره‌یی خۆی به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانمان ببارێنێت.

به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانین لێره‌وه‌ داوا له‌:
1/ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین ره‌چاوی حورمه‌تی مانگی‌ ره‌مه‌زان‌و، به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی خۆیان دوور بگرن له‌ دابه‌زاندنی هه‌ر شتێك، كه‌ بێ‌ حورمه‌تی بێت به‌رامبه‌ر مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان.
2/ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زان، بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته‌ كه‌سانێكی نامه‌سئول مانگی ره‌مه‌زان به‌ ده‌رفه‌ت نه‌زانن بۆ گرانكردنی بازاڕه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین مانگی ره‌مه‌زان بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تی داشكاندنی بازاڕه‌كان‌و هه‌رزانكردنی نرخی شتومه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی بیسه‌لمێنین، كه‌ ئێمه‌ دڵسۆزی ره‌مه‌زان‌و موسڵمانانین.
3/ داوا له‌ موسڵمانانیش ده‌كه‌ین ده‌رفه‌تی ره‌مه‌زان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵه‌كانمان به‌ ئیمان ئاوبده‌ینه‌وه‌‌و، به‌ڵێنی ئیسلامپه‌روه‌ری خۆمان دوپات بكه‌ینه‌وه‌، له‌ ره‌مه‌زاندا فێری خۆشه‌ویستی‌و ئارامی ببین، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌به‌ر عوزرێكی شه‌رعی به‌ رۆژوو نابن، له‌سه‌ر سووننه‌كه‌ته‌كانی ره‌مه‌زان به‌رده‌وام بن‌و، حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زان بپارێزن.
خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌مووانی قبوڵ بكات‌و، ره‌مه‌زانیش بكاته‌ مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.


مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏10‏/8‏/2010