دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 29/9/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و جێگر‌و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كرد‌و پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی ناوخۆی یه‌كێتی زانایان و هه‌نگاوه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و به‌رێكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ، پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایان بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئاینی و ناوه‌نده سیاسیه‌كاندا ، پاشان كۆبونه‌وه چه‌ند خاڵێكی تری خسته به‌رباس ، له‌وانه چۆنیه‌تی كاركردنی داهاتوو پێداچونه‌وه به ئیش و كاره‌كانی ڕابردوو ، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه داوای له مامۆستایانی ئاینی كرد بتوانن له سنوری گه‌رمیانداو له رێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری سازبكه‌ن و هاوڵاتیان و نوێژخوێنان له‌و مه‌سه‌له‌یه هۆشیاربكه‌نه‌وه " پاشان به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی لق بۆ عه‌ره‌به‌ستانی سعودی و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆبونه‌وه مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی وه‌كو لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كرد بۆ راپه‌راندنی كاروباره‌كانی لقی گه‌رمیان له‌به‌رواری سه‌فه‌ركردنی لێپرسراوی لقه‌وه تاوه‌كو گه‌رانه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی " له‌كۆتایشدا راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگادن و خوێندنه‌وه‌ی پێویستیان بۆكراو داواكاری و پێشنیاره‌كان تاوتوێ كران و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه درا . |