لە ئوردەن سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی سەنتەری ئیمامی شافیعی دەكات

بە مەبەستی بەشداریكردنی لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە فرۆشتن‌و وەدەستهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ، مامۆستا مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە یەكەم رۆژی سەردانەكەیدا سەنتەری ئیمامی شافیعی بۆ لێكۆڵینەوەی ئیسلامی بەسەر كردەوە، لە سەردنەكەیدا لەگەڵ دكتۆر سەمیر موراد شەوابكە سەرۆكی سەنتەرەكە كۆبوویەوە‌و، باس لە رۆڵی زانایان كورد لە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، دۆزی رەوای كورد كرا، سەرۆكی سەنتەر  خۆشحاڵ بوو بە سەردانەكە‌و، بەو زانیارییانەی لەم رێگەیەدا دەستی كەوتن.