رۆژی شه‌ممه به‌رواری 29/9/2012 له هاوینه‌هه‌واری پیرمام (صلاح ا‌لدین) له مزگه‌وتی (چوار خلفاْ )، له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئاهه‌نگێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه العلمیه)،به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ماموستایانی ئایینی‌و، پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه‌و، به‌رپرسانی حیزبی و حكومی، سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مه‌و له میانه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی وتارێكی پێشكه‌شكردو، تیایدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێویسته جارێكی‌تر ئاوڕ بدریته‌وه له ره‌وشی حوجره‌و فه‌قێ و مه‌دره‌سه‌كانی فه‌قێیان‌و، هه‌روه‌ها باسی له ده‌رماڵه‌و معاشی مامۆستایانی ئایینی كرد، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵا فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی حكومی زۆر كه‌متره. له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا, به‌ڕێزیان باسی له گه‌وره‌یی‌و شكۆمه‌ندی زانایانی ئایینی كوردستان كرد‌و، زیاتر گوتی: به خۆشحاڵی‌و سه‌ربه‌رزیه‌وه ده‌توانم بڵێم: كه پاكترین ئه‌ندامی كۆمه‌لگا مامۆستایه‌و، هیج كات له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌بڕاون، به‌ڵكو له سه‌رده‌می رژێمی له ناوچووی سه‌دامیش چه‌ندان مامۆستا شه‌هیدو ده‌ربه‌ده‌رو زیندانی كراون‌و, ته‌نها یه‌ك مامۆستایش ئاماده نه‌بووه خاك وخه‌ڵكه‌كه‌ی بگۆڕیته‌وه به ده‌سه‌ڵاته سه‌رده‌میه‌كان. شایه‌نی باسه: له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێنج مامۆستا بڕوانامه‌یان وه‌رگرت، كه بریتی بوون له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئومێد مسته‌فا بالیسانی و، مامۆستا مه‌لا محمد نادر برایم و، مامۆستا مه‌لا سلمان عمر گه‌ره‌وه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا سید اشرف عبدالجبار به‌رزنجه‌یی و، مامۆستا مه‌لا عمر موسی حادێ دۆله‌مه‌ری. |