لقی شارەزوور كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ڕۆژی دووشەمە بەرواری (1/10/2012)كاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی لەبارەگای لق لەسید صادق بەئامادەبوونی بەڕێزمامۆستا غازی بەرپرسی لق و مامۆستا عبدالحمید جێگری لق و سەرجەم كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەكان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی لق ئەنجام درا .كەتێیدا بەرپرسی لق تیشكی خستە  سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە: باسی لە كاروچالاكییەكانی لق  كردو پاشان باسی لە بارۆخی ناوچەكەو هەرێمی كوردستانی كرد دواتر سوپاسی ناوچەكانی كرد بۆ بەشداری كردنی گەرمووگوڕیان لەو گردبوونەوانەی كرا لەسنوری ناوچەكانیاندا بەرامبەر بەو سوكایەتی كردنەی كرا بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام .پاشان ڕاپۆرتی ناوچەكان خوێنرایەوە . شایەنی باسە دانیشتنەكە 2 كاتژمێرو نیوی خایاند