شاندێكی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان بەشداری ئاهەنگی بروانامەی زانستی ئەكات لە هاوینە هەواری پیرمام

سەر لەبەیانی رۆژی شەممە 29\9\2012 ز شاندێكی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبو لە بەشێك لە كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی شەقلاوە بەشداری كرد لە رێورەسمە بەخشینی بروانامەی زانستی (الاجازە العلمیە) كە لە مزگەوتی چوارخولەفای هاوینە هەواری پیرمام سازكرابوو لەلایەن م.مەلا ابوبكر احمد بەخشرایە پۆلێك فەقێی مەدرەسەكەی شایەنی باسە هەریەكە لە بەرێز وەزیری ئەوقاف و م.مەلا عبدالله سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەشدار بون لە ئاهەنگەكەو بە پێشكەش كردنی وتارێك بەشداریان كرد .

 

راگەیاندنی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان