دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : له‌میانه‌ی چالاكیه‌كانیان بۆ ساڵیادی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایاندا رۆژی شه‌ممه به‌رواری 22/9/2012 شاندێكی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی ئاینی شاری كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیان خزمه‌تیان به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌یان كردووه له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ئاینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربری و به‌هه‌نگاوێكی ئیجابی و گرنگیان وه‌سف كرد له پێناو ئاوێته‌بونی زیاتری یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی سه‌ربه‌رزی كوردستان شایانی باسه له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه به‌ڵێنیان به زانایانی ئاینی دا كه وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌میشه هاوهه‌ڵوێست و پشتگیری زانایان بن و له خزمه‌تكردنیان درێغی نه‌كه‌ن و بۆچون و پێشنیاره‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كاری جدی و پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان به‌سایتی زانایانی راگه‌یاند (( ئێمه له‌و سه‌ردانانه‌ماندا هه‌وڵماندا مامۆستایانی ئاینی به‌ته‌مه‌نی سنوری ناوچه‌كه‌مان به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه كه ساڵانێكی دورو درێژه خزمه‌تیان به دین و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان كردووه و هه‌میشه له هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی میلله‌ته‌كه‌یاندا بون میلله‌ته‌كه‌مان له زانسته‌كه‌یان سودمه‌ند بوون )) شایانی باسه شاندی ناوچه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لارو هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری و مامۆستا مه‌لا محمد نجم ا‌لدین و مامۆستا مه‌لا علی حمه صاڵح و مامۆستا مه‌لا ئه‌ركان محمد ئه‌ندامانی ناوچه . |