دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 26/9/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا احمد محمد اسماعیل ئه‌ندامانی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعی یه‌كانی لق چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی دیاری شاری ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ركرده‌وه له‌و سه‌ردانانه‌دا كه مه‌به‌ست لێی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌نیه‌كان بوو له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی دا سه‌ره‌تا شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عزیز هۆرینیان كرد و له ته‌ندروستیان كۆڵیه‌وه و داوایان له په‌روه‌ردگاركرد شیفای به‌خێری مامۆستا بدات و پشتگیری و پشتیوانی لقه‌كه‌یان بۆ دووپاتكرده‌وه‌و نابراویش خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌و سه‌رداتنه مه‌یدانیه‌یاندا شاندی لق سه‌ردانی چه‌ند مامۆستایه‌كی تری دیاری یان له‌وانه مامۆستا مه‌لا عادل مه‌لا صاڵه‌ح و مامۆستا مه‌لا قادری شافعی له نزیكه‌وه له حاڵ و گوزه‌رانیان پرسی یه‌وه‌و رۆڵی به‌رێزانیان به‌رز نرخاند له هۆشیاركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و خزمه‌ت كردنیان به ئاینی پیرۆزی ئیلام و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن " له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ئاینی سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی لقیان كرد بۆ لای مامۆستایانی ئاینی و به هه‌نگاوێكی ئیجابی و گرنگیان وه‌سف كرد له پێناو ئاڵ‌و گۆر كردنی بۆچونه‌كان و خستنه روی پێشنیاره‌كاندا . |