له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌نته‌ری ئیمامی شافیعی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید به‌شداری له كۆنفراسێكی زانستی سه‌نته‌ره‌كه كرد، له ژێر ناونیشانی (حوكمی به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ له فیقهی ئیسلامی‌دا) كه له رۆژانی2-3/10/2012 له هۆڵی (كوالیتی سویتس) له عه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن ده‌به‌سترێت. ئه‌مه‌و له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له زانایان و پسپۆرانی فیقهی ئیسلامی له وڵاته‌كانی: میسڕو جه‌زائرو سودان و یه‌مه‌ن‌و ئورده‌ن و عیراق) به‌شدارن‌و، له دانیشتنی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕاسه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی پێشكه‌شكردو، تیایدا سه‌ره‌تا وێڕای باسكردنی گرنگی ئه‌م جۆره كۆنفڕاسانه، روونیكرده‌وه كه ئێمه وه‌كو كورد له سێ لایه‌نه‌وه ته‌ماشای ئه‌م كۆنفڕاسانه ده‌كه‌ین، له لایه‌نێكی ئاینی كه ده‌مانه‌وێت رای زانایان و شاره‌زایانی ئیسلام له سه‌ر ئه‌م جۆره چه‌كانه باس بكرێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی سه‌رده‌میه‌و زۆر گرنكه پسپۆرانی فیقهی ئیسلامی باس له‌م جۆره شتانه بكه‌ن، و له لایه‌نی مرۆڤایه‌تیش زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه چونكه مرۆڤایه‌تی به تێكرایی ده‌بێته قۆربانی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌كانه، هه‌روه‌ها له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد شتێكی زۆر گرنكه چونكه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمان بوینه‌ته قوربانی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره چه‌كانه، كه رژێمی به‌عس له به‌ر چاوی هه‌موو دونیا دژ به گه‌لی كورد به‌كاری هێنا، له هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان و بالیسان و قه‌لادزێ و زۆر شوێنی تری كوردستان، كه به هه‌زاره‌ها كه‌س له پیاو و ئافره‌ت و منداڵ بوون به قوربانی ئه‌م جۆره چه‌كانه، كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت شوێنه‌واری ئه‌م كۆكوژیه له گوند‌و دێهاته‌كانی كوردستان به‌دی ده‌كرێت. دواتر رای زانایانی ئاینی ئیسلامی له سه‌ر به‌كار هێنانی ئه‌م جۆره چه‌كانه خسته روو، و به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی شه‌رعی روونی كرده‌وه كه به كارهێنانی له رووی شه‌رعیه‌وه دروست نیه‌و، له كۆتاییشدا به ئامێری داتاشۆ چه‌ند دیمه‌نێكی له‌سه‌ر كیمیابارانی ناوچه‌كانی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان خسته روو، كه بووه جێگای سه‌ر سامی ئاماده‌بووان. شایه‌نی باسه: دیارترین كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانی به‌شدار بووی كۆنفراسه‌كه بریتین له: د. محمد وسام خدر – ئه‌مینداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسری‌و، د. بن الحنفیه العابدین ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌له‌ی زانایانی جه‌زائرو، د. عبدالمحمود أبو ابراهیم عبدالمحمود پسپۆری فیقهی ئیسلامی له سودان‌و، الشیخ عبدالفتاح صالح محمد بانگوازی ناسراوی یه‌مه‌نی‌و، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی تر له جیهانی ئیسلامی‌و، بڕیاریش وایه كاروچاڵاكی كۆنفراسه‌كه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بێت. |