به‌رواری (1/10/2012) شاندێکی لقی ڕانیه که پێکهاتبوون له کارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی ڕانیه‌و چوارقوڕنه‌و چه‌ند ئه‌ندامی زانایانی تر به‌ره‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێکه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهینانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ی که ماوه‌ی (18)ڕۆژ له ئه‌مریکا بوون و گوێیان له‌و گفتوگۆیه بێ که‌بۆ ئیداره‌و ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن شایانی باسه به‌ر پرسی لق به‌ڕێز (م- عبدالله) زه‌نگڵ یه‌کێک بووله‌و گروپ‌و شانده‌ی که‌سه‌ردانی شاری (دولوس) ی ئه‌مریکایان کر دبوو که‌به‌ده‌سته خوشکی ڕانیه ناسراوه به‌ڕێزیان وه‌ک نوێنه‌ری ئایینی ده‌ڤه‌ره‌که بانگهێشت کرابوو که‌له دیمانه‌یه‌کدا باسی له‌دوو ڕاپۆرت کرد که‌له‌وێ بۆی خوێندونه‌وه له سه‌ر سماحه تی اسلام و ، دینی میلله تی کورد‌و بۆته هۆی سه‌رنجی ئه‌و خه‌ڵکانه، وێڕای ئه‌مانه چه‌ند کارێکی گرنگیان بۆ کاک حمید به‌رپرسی ئیداره‌و کاک به‌ختیار سه‌رۆکی شاره‌وانی باس کرد ،گروپه‌که هیوایان خواست که‌سود له‌و په‌یوه‌ندیه کلتوریه وه‌ر بگرێ و کاره جوانه‌کانیان بۆ شاری ڕانیه بگوازێته‌وه ئه‌مه‌و له‌کۆتایی دا ڕاگه‌یاند نه‌کان چه‌ند پرسیارێکیان ئاڕاسته‌ی به‌ر پرسی لق کرد‌و دواتر به‌ره‌و باره‌گای لقی ڕانیه گه‌ڕانه‌وه . |