حاجی جابر/ راگه‌یاندن روژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2/10/2012 كاتژمێر 10ی به‌یانی، شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ‌و لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌وهه‌ر حه‌دێ ناوخۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالله احمد محمد الامام به‌رپرسی لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان له هه‌ولێر. ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه: به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ئاكرێ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابیان كرد، پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی لقی ئاكرێی زانایان خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی په‌یمانگای ناوبراو دابه‌شكراو، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی له‌قوتابیان كرد. |