روژی سێشه‌ممه 2/10/2012 كاتژمێر 10ی به‌یانی، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كانی به‌یانیان‌و ئێوارانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و رانیه‌و ئاكرێ، له هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له هه‌ولێر. شایه‌نی باسه: وێرای ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و حیزبی‌و، مامۆستایانی ئایینی‌و، نوێنه‌رانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستان, ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون. ئه‌مه‌و له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابی‌و مامۆستایان كرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی بۆ خواستن‌و، پشتیوانی‌و ئاماده‌یی هاریكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ په‌یمانگای ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و, داوای له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد‌و هیوای خواست كه بتوانێ به زووترین كات بۆ ئه‌م پۆڵه قوتابیه شوێنی گونجاو ته‌رخان بكات. شایانی باسه: پاشان له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه خه‌ڵاتی لێژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی په‌یمانگاكه دابه‌شكراو، له نزیكه‌وه پیرۆزبایی له‌قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو كرد. |