دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3/10/2012 له‌هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حكومی و زانایانی ئاینی و مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی بواری په‌روه‌رده‌و حوێندكاران و كه‌سایه‌تی و دۆست و هاورێیانی له‌چێر ناونیشانی (( ساتێك له حزوری په‌روه‌رده‌دا )) چله‌ی ماته‌مینی پێشه‌نگی په‌روه‌رده‌و فێركردن مامۆستا مسته‌فا ره‌شید به‌رێوه‌چوو ، و تێیدا چه ندین ووتارو برگه پێشكه‌ش كران شایانی باسه له مه‌راسیمه‌دا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بروسكه‌یه‌ك به‌شداری كرد كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی : به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان بۆ /لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم بابه‌ت / بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه چل رۆژ له‌مه‌و پێش مامۆستا‌و پێشه‌نگی ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردن مامۆستا (مسته‌فا رشید حمید) به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردئه‌وه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ، به‌ره‌زابونمان به‌قه‌ده‌ری په‌روه‌رده‌گار ئێمه له لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان جارێكی تر سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كار‌و دۆست و هاوه‌ڵانی دووباره ئه‌كه‌ینه‌وه ،داواكارین له‌په‌روه‌ردگار جێگه‌ی مامۆستا به‌هه‌شتی به‌رین بێ و ئه‌مه‌ش دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێ انا لله وانا الیه را‌جعون لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان 3/10/2012 |