لقی هەولێر كۆبونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا

 

 

بەسەرپەرشتی بەڕێز شێخ نیاز راغب دێگەیی، بەرپرسی لقی هەلێری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لەبەرواری 3 /10/2012  كۆبونەوەیەكی فراوانی كارگێڕو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسانی ناوچەكانی سەربە لقی هەولێر یەكێتی زانایان بەرێوەچوو، لە كۆبونەوەكەدا بەرپرسی لقی هەولێر، جەند تەوەرێكی گرینگی خەستە ڕوو سەبارەت بەڕەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و، كارو بارەكانی یەكێتی زانایان، بۆیە داوای لەئامادەبوان كرد، ڕۆڵی بەرچاو بگێرن لە وشیار كردنەوەی هاوڵاتیان بۆ زەرورەتی پابەندبونیان بەپاراستنی ڕەوشی تەندروستی‌و ڕەچاوكردنی رێنمایی یە تەندروستی یەكان لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەر پەتایەكی مەترسیداری وەك كولێرا‌و، كاركردنی دەستە جەمعی زانایانی ئاینی، لە پێناو بەرژەوەندیە ئاینی‌و، نەتەوەیی‌و، نیشتمانیەكان‌و، یەك هەڵوێستیان لە بەرامبەر هەر كێشەیەك كەسەر هەڵبدات لە هەرێمەكەمان‌و زیان بگەیێنێت بەژیان‌و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان‌و، بنەمایەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

هەروەها دوا باس كرا لە بارەی چۆنیەتی گەیاندنی دەنگی زانایانی ئاینی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خۆشگوزەرانی زانایانی ئاینی