روژی سێشه‌ممه 2/10/2012 به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پرسه‌ی مامۆستای گه‌نج، خوا لێخۆش‌بوو (مامۆستا مه‌لا نه‌جات چۆمبالۆكی) به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی گوندی (چۆمانی سمایل ئاغا)ی ناحیه‌ی سمیلانی سه‌ر به شاری سۆرانی كرد‌و، له دووه‌م رۆژی پرسه‌ی مامۆستای كۆچكردو ئاماده‌بوو. شایانی باسه: له وتارێكدا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینیه‌وه هاوخه‌می و هاوسۆزی یه‌كێتی زانایانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستای گه‌نج، خوا لێخۆش‌بوو (مامۆستا مه‌لا نه‌جات چۆمبالۆكی) نیشاندا‌و، هیوای خواست كه جێگای مامۆستای كۆچكردو به‌هه‌شتی فیرده‌وس بێت‌و، خوای گه‌وره سێبوری كه‌س‌و كار‌و دۆستان‌و مامۆستایانی ئایینی و هاوه‌ڵانی بداته‌وه. |