شەریعەتی ئیسلام دیواركی پۆلایینی بۆ بەرەنگاربونەوەی تەندوتیژی خیزانی بنیات ناوە

راپۆرت سلام كریم سیدان راویژكار و بەرپرسی راگەیاندنی ئایینی

ئەورۆ كاتژمیر 9.5 لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی سیمیناریك سەبارەت بە راڤەی یاسایی بۆ یاسای ژمارە 8 لە سالی 2011 بەرەنگار بوونەوەی تەندوتیژی خیزانی ئەنجامدرا كە راگەیاندنی ئایینی بە هاوكاری ریكخراوی تواناسازی ئەنجامی دابوو كە 20 زانای وتاربیژی شاری هەولیر و دەوروبەری ئامادەی بوون وە لە دەسپێكی سیمینارەكە بەریز وەزیری ئەوقاف بە وتەیەكی كورت ئەوەی دەپاتكردەوە كە ئیسلام و هەمیشە لە پێشەنگە و دیوارێكی پۆلایینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەهەموو جۆرەكانیەوە .

ئینجا بەریز د.صباح صبحی حیدر مامۆستای زانكۆی صلاح الدین راڤەیەكی یاساییانەی بۆ ئەم یاسایە ئەنجامدا لە بەراییدا باسی لە فەلسەفەی دانانی ئەم یاسایە و پێناسە و سەرجەم مادەكانی وە ئەم یاسایەی بەوە وەصف كرد كە پێشكەوتنی وڵات و كرانەوەی دونیا و بەرەوپێشچوون دەبی لەگەڵیدا یاساكانیش هاوچەرخ و لە ئاست ئەوەدابن كە چارەسەری كیشەكانی ئەو سەردەمە بكەن ئینجا بوار درا بەشی زۆر مامۆستایانی ئایینی لە رووی شەرعەوە راو سەرنج و بۆچونەكانیان بە پیشەیی پیشكەش كرد وە ئەوەشیان دوپات كردوە كە هەر یاسایەك دەردەچی پێویستە دیراسەیەكی ورد بكرێت و خودی شەریعەتی تێدا رەچاو بكرێت بۆ ئەوەی پیادە بكریت بەتەواوی، وە مامۆستای موحازیر بە تێروتەسەلی وەڵامی گشت بۆچون و داواكاریەكانی ئەم زانایانەی دایەوە