سۆران: سەرۆكی یەكێتی زانایان ئامادەی دووپرسە دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

بەرێزمامۆستا مەلاعەبدولڵا مەلاسەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بەیاوەری كارگێرانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان و بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلا سەعید ، لەگوندی گۆجار بەشداری كرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلاسەعید حمدامین سەردرەیی ،ئەمەو سەرۆكی زانایان بەبۆنەی كۆچی دوای مامۆستاوە لەدوای خوێندنی سورەتی فاتیحە بەرێزیان هاوخەمی وپەرۆشی خۆیان بۆ بنەمالەی خوالێخۆشبوو راگەیاندو بەهەشتی بۆرۆحی مامۆستا وسەبوریش بۆكەس وكارەكەی لەخوای گەورە داواكردوهیوای خواست كەئەمە دواین نەخۆشی بنەمالەكەیان بێت  ،

شایەنی باسە مامۆستای كۆچكردو لەسالی 1945 لەدایك بوەو بڕوانامەی مەلایەتی هەبوەوئەندامێكی كارای یەكێتی زانایان بوە، لەچەندین شوێن وگوندەكانی بالەكایەتی كاری مەلایەتی ئەنجامداوەو رۆحی كوردایەتیش لایەنێكی بەهێزی ژیانی مامۆستابوە،هەرئەمەش وایكردوە لەدوای نسكۆی شۆرشی ئەیلول ژیانی ئاوارەیی هەلبژێرێو لەكۆماری ئیسلامی ئێران ژیان بەسەرببات تاكو سالی 2004 دەگەرێتەوە كوردستان وبەردەوام دەبێت لەكاری مەلایەتی و لەبەرواری 4/10/2012

 دوای بەجێگەیاندنی نوێژی مەغریب بەهۆی نەخۆشیێكەوە كۆچی دوای كرد.

 

لەلایەكی ترەوە بەرێزیان لەگوندی چۆمبالۆك بەشداری كرد لەپرسەی خوالێخۆشبوو مەلا نەجات حسن حمدامین چۆمبالۆكی دەرچووی كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان ،كەچەند رۆژێك لەمەوبەربەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا،

بەوبۆنەوە بەرێزیان پەیامی سەرەخۆشی خۆی بەبنەمالەی خوالێخۆشبوو راگەیاندو داوای كرد خوای گەورە رۆحی خوالێخۆشبوو بەبەهەشت شادبكات وسێبوریش بەكەس وكارەكەی بدات .

ئەمەو بەوبۆنەشەوە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان هاوخەمی وپەرۆشی خۆی بۆكۆچی دوای ئەودوو مامۆستا بەرێزە ڕاگەیاندو پرسەو سەرەخۆشی خۆی لە سەرجەم زانایانی سنورەكەكردوە هیوایان خواست خوای گەورە رۆحی هەردوو مامۆستابەبەهەشتی خۆی شادبكات ..