سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف: پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییەكان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت

بڕیارە سبەی دوو شەمە پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییەكان خوێندنەوەی لە یەكەمی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ بكرێت.

لەو بارەوە دكتۆر بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان رایگەیاند: بە پێی یاسا هەر 10 ئەندام پەرلەمان ئەگەر اوژوویان كرد مافی پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسایەكیان هەیە، بۆیە دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییەكان پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرا، بڕیارە سبەی دوو شەمە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت، بەڵام روونی دەكەینەوە ئەوە دەنگدان نییە، بەڵكو ئەوە خوێندنەوەی یەكەمە تا دواتر لەلایەن لێژنەكانی پەرلەمانەوە لێكۆڵینەوە دیارسەی لەسەر بكرێت.

سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف گووتیشی: ئەوە مانای وا نییە ئەوە سیغەی كۆتایی بێت، بەڵكو دەكرێ‌ شتی تێدا زیاد بكرێت‌و، لێشی لا ببرێت، جا بەو پێیەی ئێمە لەگەڵ رێگیری لە ئازادی رادەربڕینیش نین، جەز دەكەین هەر كەس‌و لایەنێك قسە‌و تێبینی لەسەر پڕۆژەكە هەیە، دەتوانن پێكەوە گفتوگۆ بكەین‌و، بگەینە ئەنجامێكی باش، بەڵام هەر زوو رەتكردنەوەیی‌و ئامادەنەبوون بۆ گفتوگۆكردن لەسەری، بە بیانووی ئەوەی دەتوانن ئیمزا كۆبكەنەوە، دەبێ‌ دڵنیابن، كە ئێمە دەتوانین هەزاران ئیمزای ویاتر لەوان كۆبكەینەوەن بەڵام ئێمە نامانەوێت بگاتە ئاستی شەڕە ئیمزا كۆكردنەوە، بەڵكو دەتوانین بە گفتوگۆ چارەسەر بكەین، پڕۆژەكە بۆ ئەوانەی لە پەنای ئازادی رادەربڕین سوكایەتی بە پیرۆزییەكان دەكەن، ئێمەش دوای خوێندنەوەی یەكەم لەگەڵ سەرجەمك چین‌و توێژەكان گفتوگۆ دەكەن، تا بگەینە ئەنجامێكی باش.