بە پێی حیسابی فەلەكی 26/10 جەژنی قوربانە

بە گوێرەی حیساباتی فەلەكی، كە پڕۆژەی ئیسلامی بۆ چاودێری مانگ لە ئەبوزەبی پێی هەڵستاوە، رۆژی چوارشەمەم (17/10/2012) یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1433 كۆچییە، بەمەش رۆژی پێنج شەمە بەرامبەر (25/10/2012)ەی ئەم مانگە رۆژی وەستانی حاجیانە لەسەر كێوی عەرەفە‌و، رۆژی هەینی (26/10/2012) یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.