لقی پشدەر سەرپەرشتی كردنەوەی مزگەوتی پێماڵك ئەكات :

 بەرواری 8/10/2012 بەسەر پەرشتی لقەكەمان مزگەوتی ( پێماڵك ) ئیفتیتاح كرا . كەسەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەست پێكراو سرود و ووتە ی بەخێرهاتن پێشكەش كران ، پاشانیش وتاری لق لەلایەن لێپرسراوی لق م . ملا احمدی خانەقاوە پێشكەش كرا ، كەبەناوی لق و ئەوقافی قەڵادزەوە خوێندرایەوە ، لەبةشێكی وتارەكەیدا دەستخۆشی كرد لەهەموو ئەوخێرخوازانەی كە بەشداریان كردووە لەدروست كردنەوەی ئەم مزگەوتە جوانە وبەتایبەتیش كوڕانی كاك عبدالله حاجی نوری بابان كەئەركی سەرەكی تەواو كردنی مزگەوتەكە بەڕێزیان بوون . وە بەرنامەكانیش لەلایەن كارگێڕی لقەكەمان  م. ملا سید عبدالرّحمن پێشكەش كران .