لقی پشدەری زانایان بەشداری مەراسیمێكی ئاشتەوایی دەكات

بەرواری 10/10 بەسەرپەرشتی شاندی لقەكەمان كەپێك هاتبوو لە م.ملا علی عبدالله علی كارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنەی فتوا ، وە م. ملا سید عبدالرّحمن كارگێڕی ئیدارەی لق . بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پشدەر بەشداریان كرد لە مەراسیمی صولح و ئاشتەوایی نێوان هەردووك بنەماڵەی ( لۆر ) و ( چنارنەییەكان ) كە لەڕوداوێكدا كوڕێكی ملای عبدالله لۆری لەلایەن برادەرێكی خۆی كە چنارنەییە كوژرابوو . ئەوەی شایەنی باسە ئەم صولحە بەبێ‌ بەرامبەر كراو هیچ داواكاریەكیان نەبوو .هەموو شتێكیان كردە خاتری خواو ئامادەبوان . وەئەم مەڕاسیمەش بەئامادەبوونی چەند كەسایەتییەكی ناوداری بیتوێن و پشدەرو خەڵكێكی زۆرو بەرچاو لەمزگەوتی ( شەهیدان ) لەناحیەی ژاراوە ئەنجام درا ,,