دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له حاڵ و ته‌ندروستی مامۆستایان و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی یه‌كانی نێوان یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 11/10/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا فقی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه لقی گه‌رمیان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌لا محمودی گۆبانیان كرد كه دووچاری روداوی هاتوچۆ بوو شاندی لق له ته‌ندروستی مامۆستای ناوبراویان پرسی یه‌وه‌و داواكاربوون له‌یه‌زدان شیفای به‌خێرو به‌په‌له بۆ مامۆستا بنێرێت و به‌زوی چاك بێته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د سوپاسی شاندی لقی گه‌رمیانی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان ... هه‌روه‌ها شاندی ناوبراو ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كوره‌كه‌ی سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانیان كرد و هیواخوازبوون خوای گه‌وره شیفای به‌خێر بۆ عه‌بدولره‌حمانی كوری بنێرێت هه‌روه‌كو به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سوپاسی شاندی لقی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و هه‌نگاوه‌كانی لقی به‌رزنرخاند كه هه‌میشه به‌ته‌نگ كێشه‌و خۆشی و ناخۆشیه‌كانی زانایانی ئاینی و كه‌س و كاریانه‌وه بون . هه‌رهه‌مان رۆژ شاندی لق له مزگه‌وتی ئیمام عباس له شاری كه‌لار سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا یوسفیان كرد كه مامۆستایه‌كی خۆبه‌خشه‌و توانیویه‌تی خۆبه‌خشانه ئه‌ركی مزگه‌وته‌كه له ئه‌ستۆبگرێت شاندی لق سوپاسی ناوبراویان كرد كه به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی و له‌و كات و شوێنه پێویسته‌دا توانیویه‌تی ئه‌و بۆشایی ئیداری یه پربكاته‌وه‌و ئه‌ركی پیرۆزی مه‌لایه‌تی ئه‌نجامدا له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا یوسف خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و به‌ڵێنی دا درێغی نه‌كات له خزمه‌تكردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له‌و سه‌ردانانه‌دا شاندی لق پشتگیری و پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیان بۆ مامۆستایان دوپات كردوه . |