دانا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین –گه‌رمیان : به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 11/10/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری كارگێری لق و مامۆستا مه‌لا فقی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لق له ناحیه‌ی رزگاری له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بونی به‌شێك له نوێژخوێنان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی ڕزگاری كۆبونه‌وه و هه‌ردوولا توانیان ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه وگرفته بدۆزنه‌وه‌و كێشه‌ی مزگه‌وته‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندی لق سوپاسی حاجی عمر فارس به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیانیان كرد بۆ به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كێشه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی به‌هه‌ماهه‌نگی لقه‌كه‌یان . |