بەپێی راپرسییەك زۆرینەی هاووڵاتیان پشتیوانی لە دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە پاراستنی پیرۆزییەكان دەكەن

ئا: سایتی زانایان:

دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییەكان خوێندنەوەی یەكەمی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كرا، كۆمەڵێك لەوانەی هەر زوو پڕۆژەكەیان رەتكردەوە، پێیان وابوو خەڵكی كوردستان لەگەڵ ئەم پڕۆژە یاسایە دانییە.

بۆ بەرچاوی زیاتر‌و وەك هەنگاوی یەكەم، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی تایبەت بە پڕۆژەكەی دەركرد‌و، تێیدا روونی كردەوەن بەشێوەیەكی گشتی ئەوان پشتیوانی لە درەچوونی یاسایەكی تایبەت بە رێگرتن لە سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان دەكەن‌و، ئەم كارەش خواستێكی جەماوەرە، چونكە دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی نامەسئولانە دروست بوون‌و، پاشانیش هەندێكیان تووند‌و تیژی لێكەوتەوە،لە هەمان كاتدا كۆمەڵێك تێبینیان لەسەر خودی پڕۆژەكە هەیە.

لە هەنگاوی دووەم بە پێویست زاندرا جاری یەكەم لە رێگەی فەیس بووكەوە رای هاووڵاتیان وەربگیرێت، كە تەنها لە ماوەی (16) سەعات، (382) كەس بەشدارییان تێدا كرد‌و، لەو ژمارەیەش زۆرینەیان گەنجن، لەو ژمارەیە (360) كەس پشتیوانی لە دەركردنی یاسایەكی لەم جۆرە دەكەن‌و، (20) كەسیش بە پێویستی نازانن، ئەم رێژەیە لە دوای نوێژی عەسری رۆژی چوارشەمە وەرگیراوە تاكو كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەمە (18/10/2012)، كە دوای ئەوەش تاكو ئێستاكە كۆمێنت‌و نووسینی هاووڵاتیان بەردەوامە.

دوای ئەوە‌و لە كاتی پێویست هەڵمەتی ئیمزا كۆكردنەوە دەست پێدەكات، بەڵام بۆ كاتی پێویست جارێ‌ كار لەسەر راپرسی فەیس بووك دەكرێت.

ئەمەش لینكی راپرسییەكەیە:

 http://www.facebook.com/photo.php?fbid=378977018837481&set=a.103955416339644.5060.103949979673521&type=1&relevant_count=1