راگه‌یاندن: به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێـتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك و، به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێـتی زانایان سه‌ردانی حاجی عه‌تا عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانیان كرد. ئه‌مه‌و له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا رۆڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌رزنرخێنرا له خزمه‌تكردنی مامۆستایانی ئایینی و، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ خزمه‌تكردن به هاوڵاتیان و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی كوردستان باسی لێوه‌كرا، هه‌روه‌ها هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر باشتر كردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی یه‌كتری كرده‌وه بۆ خزمه‌تكردنی زانایان ، هیوایان خواست به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی به‌باشترین ئه‌دا كاری خۆی بكات و سه‌ركه‌وتوو بیَت. |