بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران لەگەل فەرمانبەرانی ئەوقاف لەناحیەی خلیفان كۆدەبێتەوە

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران

بەمەبەستی ئاگادارببوون لەداواكاری و پێداویستیەكانی مزگەوتەكان وگەیاندنی رێنمایی یەكانی وەزارەتی ئەوقاف (وەیسی سەعید وەیسی ) بەرێوبەری ئەوقافی سۆران لەگەل سەرجەم فەرمانبەرانی ئەوقاف لەسنوری ناحیەی خلیفان كۆبوویەوە.

سەرەتا باس لەسیاسەت  وهێلەگشتیەكانی وەزارەتی ئەوقاف كرد ،داوای كرد پابەندبن بەدەوامی ئاسایی خۆیان وپاك وخاوێنی مزگەوتەكان راچاوبكەن ،بەتایبەتی لەم وەرزەی زستان وسەرمادا بۆئەوەی هەمیشە مزگەوتەكان لەئاستێكی باش دابن هەروەك راگەیاند فەرمانبەرانی ئەوقاف جگە لەئەركی رەسمی خۆیان ئەركێكی خواپەرستی ودینداریشیان لەسەرە كەپێویستە راچاوی هەردوو لایەن بكەن .هەروەها جەخت لەسەر سیاسەتی پاداشت ولێپرسینەوە كرد بۆئەوەی فەرمانبەرانی كارامە ولێهاتوو دەست نیشان بكرێن .

لەدوایشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین تێبینی وپێشنیار خرانە روو .لەلاێكی ترەوە بەرێزیان بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوشی بەرێوەچوونی خوێندنی ئایینی لەناحیەكەدا ناوەندی ئایینی خلیفانی بەسەركردەوە ولەگەل مامۆستا وقوتابیان كۆبوو وە .

لەدوایشدا سەردانی بارەگای ناوچەی خلیفانی یەكێتی زانایانی ئایینی كردو دەست خۆشی لەرۆلی مامۆستایان ئایینی سنورەكە لێ كردن وكەهەمیشە فاكتەری هێمن وئاسایش بووینە لەسنورەكە.