دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به رۆژووگرتنی كرێكارانی ده‌ركرد، كه هه‌نگاوێكی دڵسۆزانه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا بوو، ئامانج لێێ ته‌نها یه‌ك خاڵ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاران ئه‌گه‌ر به رۆژووبوونایه له‌وانه‌یه كرێكاریان پێنه‌كرابا، ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو نه‌بوونا ئه‌وان گوناهبار ده‌بوون، بۆ رزگاربوون له‌و دڵه‌ڕاوكێیه لێژنه‌ی فه‌توا ئه‌م فه‌توایه‌ی ده‌ركرد. به‌ڵام فه‌توایه‌كه نابێ ئیستیغلال بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌ر زوو بڕیار بدات به رۆژوو نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه، فه‌تواكه ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌و كرێكاره وه‌ك هه‌ر رۆژوه‌وانێكی دیكه‌ی ئاسایی ده‌بێ شه‌وانه بۆ پارشێو هه‌ڵبستێته‌وه، به‌یانی به زمانی به رۆژوو بچێته كاركردن، ئه له‌و حاڵه‌ته‌دا، كه له ناو كاره‌كه‌ی هه‌ستی به لاوازی‌و بێهێزی كرد، ئه‌وه بۆی هه‌یه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنیت‌و، هیچ گوناهباریش نابیت، به‌ڵام ده‌بێ هیچ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی بژێوی ژیانی نه‌بیت، هه‌روه‌ها رێزی رۆژووگرتنیش بگریت‌و، به ئاشكرا شت نه‌خوات، بۆی هه‌یه به‌شداری سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌كانی ره‌مه‌زانیش بكات، به ته‌راویح‌و قورئانخوێندن‌و، هه‌موو زیكر‌و خێره‌كان.
ئه‌و فه‌توایه ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه، كه هه‌ر له شه‌و بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه، كه به‌یانی به رۆژوو نابیت، ئینجا نانی به‌یانی بخوات‌و، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان نه‌بێت.
بۆیه هیوادارین كرێكاره به‌ڕێزه‌كانمان سوود له‌و فه‌توایه وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی گوناهباری نه‌بن‌و، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ ماندووبوون رۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن‌و، بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|