بۆ یەكەمجار لە ئەڵمانیا رێگیریكردن لە حیجاب بە پێچەوانەی یاسا دادەندرێت

دادگایەكی ئەڵمانی بۆ یەكەمجار بڕیاریدا، كە قەدەغەكردنی حیجاب پێچەوانەی یاساكانی ئەڵمانیایە‌و، دادگای كاریش لە پایتەختی ئەڵمانیا بڕیارەكەی خۆی راگەیاند، كە تێیدا هاتووە رێگریكردن لە حیجاب پێچەوانەی یاساكانی ئەڵمانیایە، ئەوەش دوای ئەوە هات، كە ئافرەتێكی ئەڵمانی بە رەگەز توركی داوایەكی بەرزكردەوە، كە نۆرینگەیەكی پزیشكی ددان بەهۆی حیجابەكەیەوە رەتی كردەوە دایبمەزرێنێت‌و، داوای لێكرد بوو لە كاتی دەوامكردن نەیپۆشێت.