ناوچەی سەید سادقی یەكێتی زانایان سمینارێك دەربارەی رۆڵی وتاربێژی ساز دەكات

بەسەرپەرشتی لقی( شارەزوور)ی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ناوچەی (سیدصادقی )یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە بەرواری

( 17/10/2012  )ڕۆژی چوارشەممە هەڵسا  بە سازدانی خولێكی ڕۆشنبیری بۆ سەرجەم زانایانی سنوری شارەزوور لەژێر ناونیشانی .

(ڕۆڵی وتار بێژان لە پەیامی مزگەوت )دا بۆ بەڕێز ئەندازیار (عوسمان محمەد ڕشید ).

بەڕێزكۆرگێر لەماوەی (2)كاتژمێردا بەوردی تیشكی خستەسەر ڕۆڵ وكاریگەری زانایان و چۆنێتی ئامادەكردنی وتاری كاریگەر.

ئەوەی شایەنی باسەزۆربەی زانایانی قەزای سیدصادق ونوێنەری زانایانی قەزای هەڵەبجەو ناحییەی عەربەت ئامادەی ئەم خولە ڕۆشنبیریەبوون ،وخولەكە بوە مایەی دڵخۆشی وجێگای رەزامەندی هەموولایەك.ئامادەبوان بەپرسیاروپێشنیارەكانیان بابەتەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.

                                                                         ناوچەیسیدصادقی

                                                    یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان