بۆرما مافی هاوڵاتی بوون بەموسڵمانەكانی ووڵاتەكەی دەبەخشێت

دوای كوشتارێكی هەڕەمەكی هاوڵاتیانی موسڵمان لەووڵاتی بۆرما لەسەر خۆرایی، حكومەتی ئەو ووڵاتە رایگەیاند، مافی هاوڵاتی بوون بەموسڵمانەكانی رۆهینگا دەبەخشێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (تەلەگراف) ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی بۆرما بڕیاریداوە چارەسەری گرفتی ناوچەی موسڵمان نشینەكان بكات و مافی هاوڵاتی بوونیان پێببەخشێت.

ئەمەو بوزییە توندڕەوەكانی ووڵاتی بۆرما بەهاریكاری حكومەتی ووڵاتەكەیان پەلامارێكی زۆر دڕندانەی موسڵمانەكانیانداو جگە لەكوشتنی سەدان كەسیان بەدەیان هەزار كەسیشیان ئاوارەو دەربەدەری ووڵاتانی دراوسێ‌ بوونە.

لە كوردیو