ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی میسری به‌ به‌رزیه‌وه‌ خولی پێشكه‌وتووی زانایانی هه‌رێم له‌ ئه‌زهه‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن

خولی پێشكه‌وتووی زانایانی هه‌رێم له‌ ئه‌زهه‌ر به‌ گه‌وره‌یی‌و به‌رزیه‌وه‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كۆماری میسری عه‌ره‌بی ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌و، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ گۆڤارو رۆژنامه‌و پێگه‌و ده‌زگا هه‌واڵیه‌ ئه‌لیكتڕۆنیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رۆڵی هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رز ده‌نرخێنن

ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگای (علامات اون لاین، الیوم السابع، الرابطه‌، تعلیم، صدی البلد، رصد، موجز، مصریون، صوت العراق، .....) گرنگی تایبه‌تیان به‌ سه‌ردانی شانده‌كه‌ داوه‌و، به‌ وردی چاڵاكیه‌كانی شانده‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.