لقی سۆران پێشوازی لە لقی رانیەی یەكێتی زانایان دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

پێش نیوەرۆی 7/11/2012 چوارشەممە شاندێكی لقی رانیەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لەبەرێز مامۆستا مەلا عەبدولڵا زەنگل بەرپرسی لق وەفدێكی یاوەری لە كارگێرانی لق ،سەردانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی كردو لەلایەن هەریەك لە مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق وئەندامان و،بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكی نێوانیاندا دوای رونكردنەوەی ئامانجی سەردانەكەیان ،لەلایەن هەردوولاجەخت لەهەماهەنگی وكاركردنی باشترلەپێناوپتەو كردن وبەرەوپێشبردنی كارو چالاكی ئاینی لەكوردستان كرایەوەو ئاستی رۆشنبیری و چۆنیەتی وتاری ئاینی لەمەڕپرسە هەنوكەییەكان خرایە بەرباس ولێكۆلینەوە،

هەروەك هەردوولاش بیرورای خۆیان سەبارەت بەخوێندنەوەیەكی ئاینی بۆپرسە نەتەوەییەكان وبەتایبەتیش هەولدان بۆدەستەبەركردنی سەرجەم مافەكانی خەلكی كوردستان لەرێگەی بونی دەولەتێكی سەربەخۆئالوگۆركرد،

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە ئاماژە بەزەرورەتی هاوكاری مامۆستایانی ئاینی سەرجەم ناوچەكانی كوردستان كراو بەبایخەوە كارو چالاكیەكانی هەردوو لقەكە باس كراو هیوایان خواست ئەوجۆرە سەردانانە بەردەوامیان هەبێت لقی سۆران سوپاسگوزاری خۆی بۆئەوسەردانەی لقی رانیە دەربری وهیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.

شایەنی باسە هەریەك مامۆستامەلائیبراهیم شێخانی بەرپرسی ناوچەی سۆرانی زانایان و مامۆستامەلا خاكی بەرپرسی ناوچەی چۆمانی زانایان ئامادەی دانیشتنەكەبوون .