دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له حاڵ و گوزه‌رانی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌یان و گوێگرتن له داواكاری و پێشنیار‌و بۆچونه‌كانیان و پشتیوانیكردن و هاوكاری كردنیان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 8/11/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێری لق و مامۆستا مه‌لا محمد غه‌یدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا محمد نجم ا‌لدین صابر پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی سراج ا‌لدین یان كرد. لێپرسراوی لق پشتیوانی و پشتگیری یه‌كێتی زانایانی بۆ به‌رێزیان دووپاتكرده‌وه‌و خزمه‌تكردن و به‌رگری كردنی له‌زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی رێكخراوه‌یی خۆیان زانی و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی خۆی و لقه‌كه‌ی ده‌ربری بۆ پشتیوانی كردنیان له هه‌ركارو پێویستیه‌كدا له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستای ناوبراو سوپاسی شاندی لق و ناوچه‌ی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و رۆڵی رێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایانی به‌گرنگ وه‌سفكرد له‌سنوره‌كه‌دا . |