رۆژی شه‌ممه به‌رواری 10/11/2012 وه‌فدێكی لقی شازوورو ناوچه‌ی سەید صادقی كه پێكهاتبوو له به رێزان مامۆستا عبدالحمید جێگری لق‌و، مامۆستا عبدالرحیم كارگێری لق‌و، مامۆستا صلاح ا‌لدین به‌رپرسی ناوچه‌و سەید سادق‌و، چه‌ند ئه‌ندام ناوچه‌یه‌ك به‌شداریان كرد له رێپێوانێكی هێمنانه بۆ پشتگیری له كوردانی باكوری كوردستان. لە رێپێوانەكەدا مامۆستا عبدالحمید جێگری بەرپرسی لقی شارزووری زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا باسی له‌وه كرد، كه چۆن ئیسلام رێزی گرتووه له سه‌رجه‌م ئازادییه‌كان ئازادی بیر‌و را و، زمان‌و ده‌نگ‌و ره‌نگه‌كان جه‌علێكی خوایینەو، كه‌س بۆی نییه زه‌وتی بكات. بۆیە وەكو لقی شارەزووری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی تەواوی داخوزاییەكانی كورد دەكەن، بەتایبەتی ئەو خاڵا‌و داوكارییانەی لە رێپێوانەكە حرابوونە روو. |