شێخی ئەزهەر: زۆر خۆشحاڵم كە زانایانی ئایینی كوردستان دەبینم ئەو ماندوبوون و ئەزیەتە دەكێشن بۆ بەدەستهینانی عیلم و زانیاری

رۆژی 10/11/2012 بەرێز ئیمامی گەورە شێخ ئەحمەد تەیب سەردانی بارەگای رابیتەی عالەمی بۆ دەرچوانی ئەزهەر كرد و بەشداری زانایانی ئایینی ئەم خولەی پێشكەوتووی رۆشنبیری كرد، كە لە لایەن یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەم سەردانەیان بۆ دابین كراوە لە جێگەو رێگەو سەرجەم خەرجییەكانی تری پێویست.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە یەكەم جارە شێخی ئەزهەر بەخۆی سەردانی بەشداربووانی خولەكە دەكات‌و، لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات‌و، را‌و سەرنج‌و تێبینییەكانیان وەردەگرێت‌و، وێنەی یادگاریان لەگەڵ ئەنجام دەدات، كە پێشتر شێخی ئەزهەر لە دوورەوە چاودێری خولەكانی دەكرد‌و، رۆژێكیش بەشداربووان دەچوونە سەردانی، لەم سەردانەیدا شێخی ئەزهەر پێی راگەیاندن، كە دەمانەوێ ئەم خولە سەركەوتوترین خول بێت‌و، خۆشحاڵیشم كە دەتان بینم ئەو ماندوبوون و ئەزیەتە دەكێشن بۆ بەدەستهینانی عیلم و زانیاری، هەریەك لە ئێوەی بەرێز گرفتێك یان پێشنیازێكی هەیە زۆر بەئاسانی دەتوانی بمان بینی‌و گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین‌و، ئاگاداری بەرپرسانی یاوەری كرد، كە دەبێت زۆر رێزیان بگرن‌و، لە رووی زانستی‌و مەعریفییەوە زۆر هاوكارییان بن.

سلام كریم سیدان

راویژكار