كاتی ئەوە هاتوە خۆمان بگۆرین و لەگەل بەرامبەر نزیك ببینەوە و بێینە ناو جەماوەر

ئەوە پرەنسیپەكی سەردەم‌و گرینگە تاكوە ئیدارەی خەلك بكەین و لێمان رازی بن

لە سێیەمین خولی رۆشنبیری بۆ 30 زانای ئايينى هەریمی كوردستان كە یەكێتی زانایانی ئاینی بە هاوكاری رابیتەی عالەمی بۆ دەرچوانی ئەزهەر كە لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجام درا، سەردانی خولەكەم كردو، لەنزیكەوە بەشداریم كرد، له بابەتێك كە زۆر سەرنجی هەموومانی راكێشا لە لایەن بەریز د احمد ایهاب سولتان بوو، لە سەرەتای هاتنە ژوورەوەی دا باسی لە خیبرەی چەندین سالەی خۆی كرد بۆ ئیدارەی مزگەوت لەم وڵاتە، بەڵام بەوەوە دەستی پێكرد كە ئەم زۆر خۆشحالە دەبینی نەوەكانی صلاح الدین ئەزیەت دەكێشن و لەم رێگا دورەوە هاتوون بۆ یەكتر ناسین و، بەردەوامی پەیوەندی و دەوڵەمەند بوون لە زانست و زانیاری، بۆیە لە دەستپێكی خولەكەوە داوای كرد جوبەكانیان فری بدەن و، ئینجا فیسی سەریان و، خۆشی ئەمەی كردو، ووتی: دەبێ ئێمە خۆمان بگۆرین و بۆشایی لە نیَو خۆمان و ئەوانەی پیوە پەیوەستین نەمینی، ئەوە یەكەم خالی گرنگە لە ژیانی مرۆڤ دەبی خۆی بگۆری و لەگەل بەرامبەر نزیك ببێتەوە، وە خاڵی تر هاتە سەر ئەو گرفتانەی كە مامۆستایان لە ژیانی رۆژانەیان تووشیان دەبیت، لە كۆتای موحازەرەكەیدا سەرجەم ئەو كیشە و گرفت و لایەنە بەهێز و لاوازەكانی لە وڵاتی ئێمەو ئەواندا وێك دەچوون باس كرد، بەمە خۆشحالیەك لە لایەن بەشداربوانی ئێمە دروست بوو كە مزگەوت چ رۆلێك دەگیری لە سەقامگیری و ئاشتی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و بەروەپیشبردنی كۆمەلگه.

لە دوایيدا داوایان لەئێمە كرد كە لە بواری ئیدارە دا چ هەنگاوێكتان ناوە، بۆیە منیان هەلستاندە  سەر سەبورە بەكورتی رەشنوسی پلانی ستراتیژی خۆمانم بۆ باس كردن، دیار بوو زۆر پێی موعجەب و بوون و داوایان كرد كە وینەیەكیان بۆ بنیرین.

سلام كریم سیدان

راویژكار