1: بەرواری 7/11 (كاك ئاوارە ) سەرۆكی شارەوانی قەڵادزێ سەردانی كردین و لەلایەن ستافی لقەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا ، لەدانیشتنێكدا باس لە خزمەگوزاری بۆ مزگەوتەكان كراو بەڕێزیان بەڵێنی ئەوەیان دا كەهەرچی لەتوانایاندا بێت بۆ پێشكە شكردنی خزمەتگوزاری بۆمزگەوتەكان درێغی نەكات 2: وەدوابەدوای سەردانەكەی سەرۆكی شارەوانی و لە هەمان ڕوِژدا لێپرسراوی لقەكەمان بەڕێز مامۆستا ملا احمدی خانەقا بەیاوەری سەرۆكی شارەوانی سەردانی تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەریان كردو لەدانیشتنێكدا باسی خزمەتگوزاری بۆ مزگەتەكان كرا ، داوایان كرد كە چونكە مزگەوتەكان شوێنی گشتین و خەڵكانێكی زۆر ڕوی تێئەكەن ، بۆیەش پێویستە كەبایەخی باشیان پێ بدرێ و خزمەتگوزاریان پێوەدیاربێت ، وەبەڕێزەوە بەڕێكرا. 3: وەلەهەمان ڕۆژدا لێپرسراوی لق بەیاوەری لێپرسراوی ئەوقافی پشدەر سەردانی قائممقامیەتی پشدەریان كردو لەدانیشتنێكدا ڕاوبۆچوونی خۆیانیان لەگەڵ بەڕێزیان تاوتوێ كرد بۆ خزمەتی زانیان و مزگەوتەكان ، بەڕێزیشیان بەڵێنی دا كەهەرچیێك بكرێت بۆ زانیان و خزمەتی مزگەتەكان بیكات. |