كیانە نوێیەكان ناكەونە سەرپێ تا گوتارێكی ئایینی میانرەو و پرەنسیپی پێكەوەژیان لە خۆنەگریت

رۆژی 11/11/2012 لە دیداریكی كورت لەسەر داوای هەر دوو بەریزان دكتۆر عبدالفضيل القوصي وەزیری ئەوقافی پێشوی میسر و بەریز لیوا اسامە بەرپرسی رابیتەی عالمی بۆ دەرچوانی ئەزهەر كە تێیدا باس لە هەندی بابەتی نیو كەش و هەوای خولی دووەمیینی رۆشنبیری یەكێتی زانایان بۆ 30 زانای هەریمی كوردستان كرا و تێیدا سوپاسی و خۆشحالی خۆیان دەربری بەم پویەندی و تەواصلەی نیوان هەرێم و ئەزهەر.

 دكتۆر عبدالفضيل القوصي رایگەیاند خول لە دوا ی خول ئێمە زیاتر ئاشنای هەرێم دەبین و زیاتر هەول دەدەین كە هاوكاری و هەماهەنگیتان بكەین و تەنها بەوەی كە بتوانین ویژدانمان ئاسودە بێت دەبێ ئێوەی بەرێز لە كوردستان بەتەواوی بكەونە سەرپێ و هەرگرفت و كارێك و ئاریشەیەكتان هەبێ ئێمە هەول دەدەین كەلەرێگەی بەرزكردنەوەی گوتاری ئایینیتان ببێتە فاكتەرێك  بۆ بیناكردنی كیانی ئێوە بەلام لیوا ئوسامە هەمدیسان تەئكیدی كردەوە كە ئەو ئیشتیاقەی ئێوەی بەرێز بۆ ئەزهەر و رابیتە دەبێ ئەو پرۆژەی نێوانمان كە لقێكی رابیتە بێتە كوردستان كاتی زۆری پێچوو دەبێ كاری بۆ بكەن تا ئێمە ئاسانكاریتان بۆ بكەین و بتوانین لقی رابیتە بگەینینە ئەوی لەوەیوە هاوكاری و هەماهەنگیەكان پەرە دەستینی و بلاو دەبێتەوە ئێمەش دەتوانین سەردانتان بكەین و زیاتر لێك بگەین وچونكە ئیمەش پیوستمان بە ئیوە هەیە.

سەلام كەریم سیدان

راوێژكار