لقی سۆران چەندین سەردان وبەسەركردنەوە ئەنجام دەدات

راگەیاندنی لقی سۆران

بە مەبەستی بە خێرهێنانەوە و هەوال پرسین، شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بە سەرپەرشتی مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق و یاوەری مەلا وەیسی مەلا سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران، لە چەند سەردانێكیاندا چەند كەسایەتی و خانەوادەی مامۆستایانی ئاینیان بەسەركردنەوە كە لە گەشتی پیرۆزی حەج گەرابونەوە.

لەلایەكی ترەوە شاندەكە بەهەمان مەبەستی بەخێرهێنانەوە سەردانی مامۆستا مەلاعەبدولڵا ئەحمەد بەرپرسی رێكخراوی خانەقای یەكێتی زانایان كردو دوعای قەبولبونی سەفەرەكەیان بۆكرد.

لەلایەكی تریشەوە هەمان شاند سەردانی مامۆستا مەلا كرێكار بادلیان كردو لە نزیكەوە هەوالیان پرسی كە لە روداوێكی هاتوچۆدا بەسەختی برینداربوە، ئەمەو لەسەردانەكەدا شاندی میوان هیوای ساغ وسەلامەتی وشیفای عاجلیان بۆبەرێزیان خواست .