دانا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌ینی به‌رواری 10/11/2012 و له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه سه‌رجه‌می حاجیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه ژماره‌یان ( 332) حاجی ده‌بوو گه‌شتنه‌وه خاكی نیشتمان و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن كه‌س و كار‌و دۆست و ئازیزانیانه‌وه پێشوازییان لێكرا له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان تایبه‌ت به‌سایتی زانایان رایگه‌یاند كه سوپاس بۆخوا پاش ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و به‌جێهێنانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان ته‌واوی حاجیانی سنوری گه‌رمیان به‌سه‌لامه‌ت گه‌شتنه‌وه نێوكهس و كاریان .. ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ج و عومره ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌مساڵ هیچ حاڵه‌تێكی مردن و نه‌خوازراو دووچاری حاجیانی سنوره‌كه‌یان نه‌بۆته‌وه‌و هه‌موویان به‌سه‌لامه‌تی گه‌راونه‌ته‌وه شایانی باسه هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێری لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار له‌ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار له‌گوندی به‌رلوت پێشوازییان له‌حاجیان كرد‌و به‌گه‌رمی به‌خێریان هێنایه‌وه‌و هیواخوازبوون كه خوای گه‌وره نزا‌و پارانه‌وه‌و پهرستشهكانیانی قبوڵ كردبێ . |